پەرەپێدان و پاراستنی مافی قەرەبووکردنەوە

بڵاوکراوەتەوە

August 8, 2025

نووسەر

Al-Mesalla Org

پڕۆگرامەکان

1 پڕۆگرام

شوێنەکان

1 شوێنەکان

almesalla org

پڕۆگرامە پەیوەندیدارەکان

دەستپێشخەرییە پەیوەستەکان و بوارەکانی جەختکردنەوە

پڕۆژەی "پەرەپێدان و پاراستنی مافی قەرەبووکردنەوە"، کە لەلایەن ڕێکخراوی مەسەلە و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International) جێبەجێ دەکرێت، ئامانجی داکۆکیکردنە لە مافەکانی ئەو قوربانییانەی کە بەهۆی کردەوە تیرۆریستییەکانەوە لە پارێزگای نەینەوا زیانیان بەرکەوتووە. پڕۆژەکە بەتایبەتی ناوچەکانی مووسڵ، تەلەعفەر و شنگال دەکاتە ئامانج و هەوڵی چارەسەرکردنی کەلێنەکانی پرۆسەی قەرەبووکردنەوە دەدات لە ڕێگەی:

  • کۆکردنەوەی بەڵگە و بەدۆکیۆمێنتکردن: کۆکردنەوەی بەڵگە، تۆمارکردنی کەیسەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر پێشێلکارییەکان دژی قوربانییان بۆ دڵنیابوون لە لێپرسینەوە و دادپەروەری.
  • بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت لەسەر کەلێنەکان: بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی گشتگیر کە تیشک دەخاتە سەر کەموکوڕییەکانی پرۆسەی قەرەبووکردنەوە لە پارێزگای نەینەوا.
  • پاڵپشتی داکۆکیکردن لە مافەکانی قوربانییان: سوودوەرگرتن لە بەڵگە کۆکراوەکان بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی داکۆکیکردن بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ماف و قەرەبووی قوربانییان.
  • پەرەپێدانی هۆشیاری و زانیاری: بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتنی دانیشتووانی زیانلێکەوتوو دەربارەی مافەکانیان و پرۆسەی قەرەبووکردنەوە.
  • داکۆکیکردن بۆ گۆڕانکارییە سیستماتیكییەکان: داواکردن بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی سیستماتیكی لە پرۆسەی قەرەبووکردنەوەدا بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییە پێکهاتەییەکان.

ئەو خزمەتگوزارییانەی پڕۆژەکە پێشکەشی دەکات:

  • پاڵپشتی داکۆکیکردن: بەهێزکردنی کەمپەینەکانی داکۆکیکردن بە پشتبەستن بە بەڵگەکان بۆ پێشخستنی دۆزی مافەکانی قوربانییان.
  • ڕەخساندنی دەرفەتی بەشداریکردن: ڕەخساندنی دەرفەت بۆ زیانلێکەوتووان تاوەکو لە چالاکییەکانی داکۆکیکردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەشداربن.

چالاکییەکانی پڕۆژە:

هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکان: دیاریکردنی داواکاری و تەحەددییە تایبەتەکانی بەردەم دانیشتووانی زیانلێکەوتوو.

  • ڕاپۆرت و بڵاوکراوەکانی هۆشیاری: بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و نامیلکە بۆ گەیاندنی زانیاری دەربارەی مافەکانی قوربانییان.
  • هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان: ڕێکخستنی کۆبوونەوە بۆ هاندانی گفتوگۆ و کاری تیمی بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکانی پرۆسەی قەرەبووکردنەوە.
  • بەشداریکردن لە کۆنفرانس و بۆنەکان: نوێنەرایەتیکردن لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیاندنی دەنگی قوربانییان و داکۆکیکردن بۆ گۆڕانکاری لەسەر ئاستی جیهانی.

بە هاوبەشی لەگەڵ

شوێنەکان

Ninawa